خزمەتگوزارییەکان

1

پێوان و دانان:

تیمە بەئەزموون و کارامەکەمان هاوکارت دەبن لە هەڵبژاردنی دیزاینی گونجاو بۆ شوێنەکانتان و هەڵواسینی پەردەکانتان. ئێمە ساڵانێک ئەزموونمان هەیە لە پێوانەکردن و دانانی پەردە لە هەموو جۆر و قەبارەیەک. ئێمە چەند جۆرێک دانان پێشنیار دەکەین بۆت تا باشترین هەڵبژاردە هەڵدەبژێریت. کەواتە تۆ پێویست ناکات نیگەرانی هیچ شتێک بیت، تۆ پشووی خۆت وەربگرە و ئێمە ئاگامان لە هەموو شتێک دەبێت!

measurement

2

پەردەکان:

کڕیارەکانمان بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە پەردەکانمانیان پێ پەسەندە. بە بەراورد لەگەڵ پەردەی ئاسایی پەنجەرە، پەردەکانمان دیمەنێکی ڕازاوەتر و جوانتر پێشکەش دەکەن لە هەمان کاتدا چارەسەرن بۆ هاتنەژوورەوەی تیشکی خۆر. هەروەها تایبەتمەندی زیادە هەیە بۆ پەردەکانمان، لە پشت ئەم تایبەتمەندییانەوە عادەتەن پێویستییەکی کرداریی هەیە. بۆ نمونە، پەردەکانمان دەتوانرێ بە دەستی یان ئۆتۆماتیکی لابدرێن.

curtains

3

سکە:

ئێمە شێوازی جۆراوجۆری سکەی پەردەمان هەیە بۆ بەکارهێنانی جیاواز. بەپێی پێویستی، یەکی، دووانی، یان تەنانەت سکەی سێیش بەکاردێت. ڕێڕەوەکانی سکەیەکی دووانی بۆ پەردەی١ و پەردەی٢ بە تێکەڵی بۆ دیمەنێکی چینکراو بەکاردێت کە زۆرجار بۆ پرۆژەکانی هۆتێل هەڵدەبژێردرێت. بەم ڕێگایە، تایبەتمەندی لە شەودا پارێزراوە لە کاتێکدا بە رۆژ ڕوناکی خۆر رێگەپێدراوە. "سکە"کانمان هێمنی و نەرمی کار دەکەن، وە بە شێوەیەکی ئاسایی دەتوانرێت بە دەستی کۆنتڕۆڵ بکرێن، بەڵام لە کاتێکدا کە پەردەی قورس و گەورە دابنێین، ڕەنگە پێویست بە دانانی ماتۆرێکی بکات تا پەردەکە با ئاسانی لابدرێت و هەندێک جاریش پێویست بە دانانی دوو ماتۆریش دەکات تا کارەکە ئاسانتر بێت.

Tracks

4

قوماش:

ئێمە پەردە و کەتەلۆگی زۆرمان هەیە و هەریەکەیان ڕەنگ و کەرەستە و تایبەتمەندی جۆراوجۆریان لەخۆگرتووە. بۆ هەندێک پرۆژە، پێویست دەکات قوماشی بەکارهاتوو تایبەتمەندی زیاتر لەخۆبگرێت وەک دژە بەکتریایی، تێکنەچوونی ڕەنگ، و هتد. هەڵبژاردنی گونجاوترین بریتییە لەوەرگرتنی داواکاریەکان و ڕەچاوکردنی پێداویستییەکان. ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین لە دیاریکردنی باشترین و گونجاوترین گەر پەیوەندییەکمان پێوە بکەیت.

fabric